چ دیار نه‌بوو، به جووته چاویان له په‌نجه‌ره‌یه‌ک بڕیبوو ڕوو به ده‌ریا. که چی له به‌ر مژ و ورده باران، ده‌ریا نه‌دیترا، ته‌نانه‌ت ده‌نگیشی نه‌ده‌بیسرا.
سوله‌یمان به ده‌م باوێشکه‌وه گوتی: خۆ نایبڕێته‌وه! ڕه‌حمه‌تێکی خوێنتاڵه.
له‌یلا بزه‌ی هات و سه‌ری له‌قاند. به په‌شیمانییه‌وه سوله‌یمان کوتی: ببوره، مه‌به‌ستم باران بوو.
- چ نییه، کابرا ناوی ڕه‌حمان بوو. هه‌ر ڕه‌حمه‌ت نییه خوێنتاڵه، ڕه‌حمانیش زۆر جار وان!
وه‌عد وا بوو باسی ڕابردوو نه‌که‌ن، به‌ڵام چۆن شتی وا ده‌بێ؟ دوای ده ساڵێ یه‌کتریان دۆزیبۆوه. ڕابردوو هه‌وێنی ناسیارییان بوو و ڕابردوو لێکی ههڵبڕیبوون. ئێستاش به ته‌ما بوون ڕابردووی نیزیک له یاد بکه‌ن و ڕابردووی کۆن بژێننه‌وه.
****
سوله‌یمان بریاری خۆی دابوو، به ته‌ما بوو بیانوویه‌ک بدۆزێته‌وه و نێوانی له گه‌ڵ له‌یلا
ببڕێته‌وه. دوای دوو ساڵێ دڵداری و ئه‌وینی ئه‌فسانه‌یی، کچێکی جوانتر، منداڵتر و لهبهردڵانتریان پێ ناساندبوو.
به ته‌ما بوو ئه‌مجاره هه‌ڵه‌کانی دووپات نه‌کاته‌وه و به ئه‌زموونی خۆی نه‌شمیلی بێئهزموون ڕا بهێنێ و به دڵخوازی خۆی "گه‌وره‌ی" کا.
له‌یلا نه‌یده‌زانی چ بکا. به دڵ بڕوای به ئه‌وین و خۆشه‌ویستی بوو که چی مێشکی و هاوالهکانی شتێکی تریان ده‌کووت. ڕه‌حمان خوێنده‌وار بوو، قسه خۆش بوو و له هه‌نده‌ران ده‌ژیا. گه‌رچی ده‌یکووت ده‌وله‌مه‌ند نییه، به‌ڵام زۆر به باشی بۆ بنه‌ماڵه‌ی ده‌نارده‌وه. به ئه‌زموون و دونیا دیتهش بوو. سوله‌یمانیش " هه‌ر خۆشی ده‌ویست".
ئێستاش نه‌یزانی چۆنی سوله‌یمان له کۆڵه خۆ کرده‌وه، ته‌نیا له بیریه‌تی پێی ده‌کووت هه‌ر بگاتێ له ڕه‌حمان جیا ده‌بێته‌وه و وا ده‌کا سوله‌یمانی ڕا بکێشێ.!
* * * *
سوله‌یمان نه‌شمیلی خواست. کڵاوی عیسای له سه‌ر مووسا دانا. به ته‌مای ده‌وڵه‌مه‌ندیی هاسان قۆڵی زۆرانی بڕی، تا وای لێهات خۆشی جێی لێژ بوو.
ماڵ و منداڵی هه‌ڵگرت و تورکیه هاتم!چی له‌و که‌ڕه کرمانجانه که‌متر بوو. هه‌ر چی سه‌رده‌مێک کۆڵهوهژێکی بۆ که‌چه ئاغاوهتێکیش هه‌ڵگرتبوو یا دوو په‌ڕی ڕۆژنامه خوێندبۆوه خۆی ده‌رباز کردبوو. سوله‌یمان چوار ناسیاویشی هه‌بوو بتوانن به‌ڵگه‌ی حیزب و میزبێکیشی بۆ جێبه‌جێ بکه‌ن.
ئه‌ورۆپا خۆت بگره، سوله‌یمان دێت. هێنده‌ی پێ نه‌چوو، له به‌ر ساڵح و پاکێ ، نه‌شمیل به شه‌قان ده‌ری کرد. ئاخ ئه‌وروپا چۆن خه‌ڵکی ده‌گۆڕی!ئه‌و نه‌شمیله‌ی له ته‌نگانه دا مته‌قی لێوه نه‌ده‌هات و قه‌ت نه‌یگوتبوو نا، له فه‌رحانی دا ماڵ به ده‌رت کا!
له‌یلاش دوای مێرد کردن هه‌ندێکی - پێنج شه‌ش سالان- پێ چوو بزانێ ڕه‌حمان هاوشانی ئه‌و نییه. ئه‌و پێنج شه‌ش ساڵه‌ش تا زمان فێر ده‌بی و ده‌زانی چ باسه پێویسته. خۆشی ده‌یزانی و هه‌موو ده‌یانزانی "ته‌مه‌نی زۆر" و "دڵ مردوویی" ڕه‌حمان بیانوون.
ئه‌وانی پتر له‌یلایان ده‌ناسی لێیان بیستبوو: ژیان به بێ ئه‌وین ژانه.
** ** **
مژ و ورده باران! ده‌ریایه‌کی بێده‌نگ و جووتێ ئه‌وینداری دڵ بریندار. شه‌مێکی نیوه سووتاو و دوو په‌رداخی به‌تاڵ. نه‌رمه ئاهه‌نگێکی به سۆز....
له‌یلا ئانیشکی دادا و ده‌ستی خسته ژێر چه‌نه‌ی: ئه‌و جاره ناهێڵم وام به سه‌ر بێ! ئه‌زموونم هه‌یه. سوله‌یمانیش هێنده قووڵی تێناگرێ. به ڕۆمانس و شێعر و قسه‌ی خۆش که‌ری ده‌که‌م! .. کۆنه یاری خۆمه! له باره‌که‌ی ده‌زانم.
سوله‌یمان گه‌رم دا هاتبوو. ته‌کیلا و قسه‌ی خۆش ورده ورده ده خه‌ویان ده‌کرد: ئه‌و جاره شلی ناکه‌م. هه‌ندێ خۆ ده‌گرم. ناهێڵم ئه‌وه‌ش وه‌ک نه‌شمیل یاخی بێت....